تەرمی ئەو مێردمنداڵەی گەرمیان بە ڕوداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە

(0)


Jun 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

تەرمی ئەو مێرد منداڵەی گەرمیان بەڕوداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە
مقەدەمی  ماف  پەروەر  عەلی  جەمال  قدووری  لێپرسراوی  ڕاگەیاندنی  پۆلیسی  گەرمیان  بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، دوای بڵاو کردنەوەی هەواڵێکمان لە بونی تەرمی مێردمنداڵک لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆوە گیانی لەدەستداوەو ناسنامەی دیارنیە .
وتیشی، کەسوکاری ئاگاداربونەوەو دوای سەردانی کردنیان بەنەخۆشخانە تەرمەکەیان ڕادەست کرایەوە
ئەو مێردمنداڵەی گیانی لەدەستدابوو بەناوی
زەکەریا سامان محەمەد لەدایکبووی 2005  دانیشتووی گەڕەکی کەلاری کۆنی قەزای کەلارە.
ئەم ڕوداوە لەگەڕەکی کەلاری کۆن ڕویدا ئۆتۆمبێلێک لەجۆری ئەڤەلۆن لەناوبراوی دا و باش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا .
 کامەران کەریم