کاردانەوەی زەریف بە هەڵسپاردنی مافی دەنگدانی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان
(0)
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، کاردانەوەیێکی توندی بە هەڵسپاردنی مافی دەنگدانی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد جەواد زەریف ڕایگەیاند: تیرۆریزمی ئابووری ڕێگە بە تاران نادات تاکوو تێچووی خۆراک بدات چ بگات بە دانەوەی قەرزەکان؛ دەتوانن ئەم پارەیە لە ئەو ۱۱۰ ملیۆن دۆلارەی که ئەمریکا لە ئەو چەتەگەرییە دەریاییەی ئەم دواییە بە دزی بردی، بەدەست بێنن.
زەریف لە تویتەردا نووسی: لە دوونیایەکدا کە "ڕەش، سپییە" ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئێرانی بەبیانووی قەرزاری، لە مافی دەنگدان لە کۆڕبەندی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بێبەش کرد. ئەوەی کە ڕەچاو نەکرا ئەوەیە کە: تیرۆریزمی ئابووری ڕێگەی بە ئێران نەدا تاکوو تێچووی خۆراک بدات چ بگات بە قەرزەکانی ئەو ڕێکخراوە. ئەمە نامەی منە بۆ ئانتۆنیۆ گوترێش.
تێبينيێك بنێرە: