کاردانەوەی توندی بەرهەم ساڵح بە بڕینەوەی دارستانەکانی کوردستان لەلایەن تورکیاوە

(0) / عراق


Jun 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند: بڕینەوەی دارستانە سرووشتییەكان مایەی چاوپۆشی نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە تویتێکدا لەبارەی بڕینەوەی دار لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، "بڕینەوەی دارستانە سرووشتییەكان لە هرور، باتیفا و ناوچە سنوورییەکانی كوردستان تاوانە دژی مرۆڤ و ژینگە و مایەی چاوپۆشی نییە."
لە تویتەکەیدا بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوە کردووە، سەرباری لەشكرێشی و پێشێلكردنی سەروەریی و شەڕ و ئاوارەبوونی خەڵك، دارەکان دەبڕدرێنەوە. دەشڵێت، "ئەركمانە لە حكومەتی فیدراڵ و هەرێم[ـی کوردستان] هاوكاربین بۆ راگرتنی ئەم دەستدرێژی و تاڵانییە و سزادانی تاوانكاران."