ئایەتوڵڵا خامنەیی؛ بەرپرسانی وڵات پشت بە بەڵێنی بیانییەکان نەبەستن

(0) / ایران


Jun 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، داوای لە بەرپرسانی ئێرانی کرد کە پشت بە بەڵێنی بیانییەکان نەبەستن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی، وێڕای جەخت لە سەر گرینگیی بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی وڵات، پشت بەستن بە توانا و هێزی ناوخۆیی بە تایبەت لە بواری ئابووری بە بابەتێکی هەرەگرینگ ناوبرد.
ڕێبەری باڵای ئێران، هاوپێوەند بە گرینگی هەڵبژاردنەکان جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ئەگەر ناکارامەیی لە وڵاتدا هەیە، دەبێ لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە ڕاست بکرێتەوە و جەخت لە سەر ئیسلامی و کۆماری بوونی سیستەمی وڵات بکرێت.
جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە دەبێ هەڵبژاردنی کاندیدەکان بە وردبینییەوە بێت و پشت بە بەڵێن نەبەسترێت، بەڵکوو چاو لە کردار بکرێت.
ڕاشیگەیاند کە نابێ بەرپرسانی وڵات پشت بە بەڵێنی بیانییەکان ببەستن.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەی بە ڕەتکردنەوەی سەڵاحیەتی هەندێ لە کاندیدەکانی سەرۆک کۆماریی کرد و ئەوەی بە غەدر و زوڵم لەوان ناوبرد و جەختی لە سەر پاراستنی کەسایەتی و ئابڕووی ئەوان کرد.