دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر: فەرمانـی دەستگیركردن بۆ رێبـوار كەریم وەلی دەرچـــــووە

(0) / کردستان


Jun 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە تۆمەتی هاندان بۆ شكاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، فەرمانی دەستگیركردن بۆ  رۆژنامەنووس (رێبوار كەریم وەلی) دەرچووە و دادوەر داوای زانیاری لە سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان دەكات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە وڵات میدیا، رۆژی 2021/5/17 دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر لە نوسراوێكدا داوای زانیاری لەسە سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان دەكات بۆ پێدانی زانیاری لەسەر رۆژنامەنووس رێبوار كەریم وەلی، بەتایبەت ناسنامە و بەڵگەنامەی كەسیەكانی تۆمەتبار.
دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ رۆژنامەنوس  رێبوار كەریم وەلی دەركردووە.
 لەدەقی فەرمانەكەدا هاتووە:
 كەسێك بەناوی "رێبوار كەریم وەلی" بابەتێكی بڵاوكردووەتەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك و هانی خەڵكی دەدات بۆ شكاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، تۆمەتبار دەستگیربكرێت بەپێی مادەی 2ی خراپ بەكارهێنانی پەیوەندیكردن.