هێزه‌كانی پۆلیس ئە‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیركرد كه مامی خۆی كوشت
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی وارماوای سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور ئە‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیركرد كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی مامی خۆی به‌چه‌قۆ كوشت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد، كاتژمێر 4:56 خوله‌كی سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 2021/6/4، له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی، كوڕێك به‌چه‌قۆ مامی خۆی كوشت‌و تۆمه‌تبار دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵات.
ڕونیشکراوەتەوە، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سه‌رجه‌م به‌ش و بنكه‌كانی سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاسپارد كه به‌دواداچونی به‌په‌له‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست ئه‌نجامبده‌ن‌و تۆمه‌تبار بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیری بكه‌ن، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو دوای كه‌متر له‌دوو كاتژمێر توانرا تۆمه‌تباره‌كه له‌قه‌زای شاره‌زوورو له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی وارماوای سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی شاره‌زووره‌وه ده‌ستگیر بكرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، تۆمه‌تبار (ب، و، أ) له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵنه‌وه له‌گه‌ڵیدا بەردەوامە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: