پەکەکە هۆشداریی بە پارتی دەدات

(0) / کردستان


Jun 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

باڵی سەربازیی پەکەکە ناسراو بە هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)لەسەر گواستنەوەی هێز و کەرەستەی سەربازی بەرەو هەرێمەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئەو هێزە، هۆشدار بە پارتی دا و ڕایگەیاند: "داوا لەو هێزانە دەکەین کە لە پشتەوە خنجەرمان لێنەدەن."
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ئەمڕۆ لەسەر گواستنەوەی هێز و کەرەستەی سەربازی بەرەوە هەرێمەکانی ئەو هێزر، لە ڕاگەیەندراوێکدا، هۆشداری دایە پارتی.
لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: ئەو هێزانە دەیانەوێت بێنە ناو مەیدانەکانی هێزەکانمان لە مەتینا، ئێمە لە بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە بە نیازە کوردستان داگیر بکات بەرخۆدان دەکەین، داوا لەو هێزانە دەکەین کە لە پشتەوە خنجەرمان لێنەدەن و خوێنی خۆشک و برا نەڕیژن، بۆیەش داواکەمان ئاراستەی گەل و هێزەکان دەکەین.