تورکیا هەشت بنکەی سەربازیی نوێی لە هەرێمی کوردستان جێگیرکردوە

(0) / / ترکیه / زایەڵە بنکەی سەربازی پێشمەرگە رێڤینگ هروری


Jun 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت کە لە شەڕی ئەم دواییەدا تورکیا نزیکەی هەشت بارەگای نوێی لە هەرێمی کوردستاندا داناوە و نزیکەی 38 گوندیش بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیا چۆڵ کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، رێڤینگ هروری، سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "لە شەڕی ئەم دواییەدا تورکیا نزیکەی هەشت بنکەی نوێی جێگیرکردوە. گەریلاکانی پەکەکە شەڕی پارتیزانی دەکەن و بارەگای دیاریکراویان لە چیاکانی ناوچەکەدا نییە و بەردەوام شوێنگۆڕکێ دەکەن."
وتیشی: "گوندەکانی ناوچەی شەڕ لە دۆخێکی باشدا نین، بەشێکی زۆری ژینگەی ناوچەکە سوتاوە و تێکچوە. لەم ئۆپەراسیۆنەی دواییدا چەند گوندێک چۆڵ کراون. خەڵکی زیانمەندی ناوچەکە داوا دەکەن قەرەبو بکرێنەوە. لە سنوری دەرکار نزیکەی 17 گوند، لە باتیفا نزیکەی 14 گوند و لە کانی ماسێ نزیکەی 7 گوند چۆڵ کراون. خەڵکی ناوچەکە لە دڵەڕاوکێدان و دۆخیان باش نییە."