بەرهەمی نیگارکێشی نەشتەرگەرییەک پاش سەدەیەک خرایە هەڕاجەوە

(0) / فرهنگی


Jun 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرهەمێکی نیگارکێشی "ئانری دۆتۆلۆز لۆتۆرک"نیگارکێشی فەرەنسی پاش ماوەیەکی دوورو درێژ  خرایە مەزادەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەم بەرهەمی نیگارکێشییە کە لە ساڵی ۱٨۹۱ لە لایەن "ئانری دۆتۆلۆز لۆتۆرک"نیگارکێشی فەرەنسیەوە کێشراوە و زورتر لە یەک سەدەیە لە کۆلکسیۆنێک دا پارێزراوە، لە هەڕاجییەک دا کە ڕۆژی ۲۹ی ژوئن لە پاریس بەڕێوە دەچێت بەنڕخێکی خەڵمێندراوی ۷۳۰هەزار تا ۱۰۹ملیۆن دۆلار دەخرێتە هەڕاجەوە.

ئەم بەرهەمەکاتی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەیەکی پاریس دا نیشان دەدات."لووترک" ئەم بەرهەمەی لە کاتێکی ڕاستەقینە کێشاوە و پێشکەشی کردوە بە دوکتۆر"فریدریک بامگارتن" ئەو دوکتۆرەی لە بەرهەمەکەدا خەریکی چاودێری نەشتەرگەرییەکەیە .

ئەم بەرهەمە بۆ ماوەی ۱۳۰ساڵ لە لایەن خێزانی ئەم دوکتۆرەوە پارێزراوە.