زانکۆلاین کاراکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە زانکۆلاین کوردستان خوێندنی باڵا


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە کە لە ئەمڕۆوە وێبسایتی زانکۆلاین بۆ ماوەی 10 ڕۆژ کارادەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 21ی 9ی 2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، لە رۆژی شەممە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ وێبسایتی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی کارادەبێت و تا 30ی ئەیلولی 2024 بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ده‌رچووان ده‌بێت سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (Username) و (Password)، هاوکات وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکان بەپێی ریزبەندی ئەو کۆلێژ و بەشانە دەبێت کە دەرچووان لە زانکۆلاین پێشکەشی دەکەن بە رەچاوکردنی کۆنمرەی خوێندکار.

کامەران کەریم