هاتووچۆی دەربەندیخان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هاتوچۆ دەربەندیخان


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ هاتووچۆی دەربەندیخان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە بۆ گەڕانەوە لە سلێمانییەوە بەرەو دەربەندیخان ڕێگایناوتاق بەکاربهێنن.

لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەکەین کە لە سلێمانیەوە بەرەو دەربەندیخان و گەرمیان دەگەڕێنەوە، ڕێگای ناوتاق بەکاربهێنن لەبەر ئەوەی لە ڕێگاکەدا نەوتی ڕەش ڕژاوە، ئەو شۆفێرانەشی کە لە گەرمیان و دەربەندیخانەوە بەرەو زەڕایەن و سلێمانی دەڕۆن ڕێگای ئاسایی خۆیان کە ڕێگای تونێلە بەکاربهێنن.

دەشڵیت، ئێستا مەفرەزەکانمان لەوێن ، لە هەوڵی چارەسەر کردنی گرفتەکەدا تا یەک دوو کاتژمێری داهاتوو ڕێگاکە ئاسایی دەبێتەوە.

کامەران کەریم