پارێزگاری هەڵەبجە لەگرفتی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان دەکۆڵێتەوە

/ اجتماعی


Jun 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لەگرفتی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان دەکۆڵێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە بە ئامادەبوونی  قائیمقام و سەرۆکی شارەوانی و لیژنە هاوبەشەکان، لەگەڵ نوێنەر ولایەنەپەیوەندیدارەکان بە مۆلیدە ئەهلیەکان کۆبوویەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر باشترکردنی شێوازی پێدانی کارەبا و چارەسەرکردنی گرفتەکان کرایەوە.
پارێزگاری هەڵەبجە جەختی لەوە کردەوە،نابێت لە کاتی درووست بوونی هەر گرفتێکدا کارەبا بەهاوڵاتیان نەدرێت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی ڕاسپارد گرفتەکان بە ئاڕاستەی بەرژەوەندی گشتی چارەسەر بکەن.
کامەران کەریم