ڕاوکردنى ماسى ئاسایی دەبێتەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ماسى ڕاوکردن هێمن کمرخان ئەفندى


Jun 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕاوکردنى ماسى بەپێى ڕێنماییەکان ئاسایی دەبێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە، ئەمڕۆ  دووشەممە ( ٢٠٢١/٦/١٤) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ( عمید / هێمن کمرخان ئەفندى ) ئاشکراى کرد  ڕاوکردنى ماسى بەپێى ڕێنماییەکان ئاسایی دەبێتەوە  ئەمە لەدواى ئەوە هات کە ماوەى ٣ سێ مانگە ڕاوکردنى ماسى بەهەموو شێوەیەک قەدەغەکراوە .
ساڵانە و لە بەروارى (٣/١٥  تا  ٦/١٤) بەهۆى وەرزى گەرادانان و زۆربوونى ماسى  ڕاوکردنى ماسى بەهەموو شێوەیەک قەدەغەدەکرێـت .
وەپاش کۆتایی هاتنى ئەو بەروارە  ڕاوکردن  بەپێى ڕێنماییەکان ڕێگەپێدراوە و ئاسایی دەبێتەوە  هاوکات  جەختى لەوەکردەوە ئەگەرچى ڕاوکردنى ماسى ئاسایی دەبێتەوە بەڵام  ڕاوکردن لە هەموو کات و ساتێکدا  بە بەکارهێنانى ( ژەهر + تەزووى کارەبا + تەقەمەنى ) قەدەغەیە و  سەرپێچیکاران رووبەڕوى یاسا دەکرێنەوە .
کامەران کەریم