وەزیری دارایی:25ی ھەموو مانگێك مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشدەكرێت

(0) / کردستان


Jun 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لەزاری وەزیری داراییەوە رایگەیاند، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دواناکەوێت و هەموو 25ی مانگێک لەکاتی خۆی دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەڵێن ئیسماعیل وتیشی، وەزیری دارایی پێی راگەیاندوین 25ی ھەموو مانگێك مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشدەكرێت، تائێستا ئەم بریارەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان وەك خۆیەتی  ھیچ گۆڕانكاریەكی بەسەردا نەهاتووە.
ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆروونکردنەوە وخستنەڕووی دابەشکردنی مووچە لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی راشیگەیاندووە، پێداچوونەوە بە لیستی پلە باڵاکان دا کراوە.
کامەران کەریم