٦ کەس لەگەرمیان لەسەر تیکتۆک دەستگیر دەکرێن

(0) / / اجتماعی / عەلی جەمال قدوری زایەڵە تیکتۆک


Jun 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

لەسەر بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدۆیەک لە تیک تۆک پۆلیس شەش گەنج دەستگیردەکات .
مقەدەمی  ماف پەروەر  عەلی  جەمال   قدوری   لێپرسراوی   ڕاگەیاندنی   پۆلیسی   گەرمیان   بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، دوای بڵاوبونەوەی ڤیدۆیەک لە تیک تۆک کە تێیدا چەن گەنجێک لە گەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلار لە مارکێتێک سوکایەتی بە گەنجێک دەکەن و ئازاری دەدە .لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەستیپێکرد.
وتیشی،  دوای سکاڵای گەنجەکە پۆلیسی کەلاری کۆن شەش گەنجیان دەستگیرکرد دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دانیان ناوە بەوەدا کە سوکایەتیان بە سکاڵاکار کردوە.
ڕونیشیکردەوە،  لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر هەر شەشیان بەپێی مادەی 2ی خراپ بەکارهێنانی موبایل بەندکراون .
کامەران کەریم