پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: ناردنی پارە لە بەغدادەوە پەیوەندی بە ناردنی زانیاری هەیە

(0) / گفتگو


Jun 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، ناردنی پارە لەبەغدادەوە پەیوەندی بەناردنی زانیاری هەیە کەهەرێم بینێرێت.
د. ڕێبوار کەریم پەرلەمانتاری فراکسیۆنی هیوا  لە پەرلەمانی  عێراق  بە زایەڵەی  ڕاگەیاند: زیاد لە دوو مانگە دەنگ لەسەر یاسای بودجەی عیراقی ساڵی ۲٠۲۱ دراوە. ئەو خاڵانەی بۆ هەرێم سودیان هەیە، بەستراونەتەوە بە ناردنی زانیاری و داتاوە. ئاماژەی بەوەش دا: لە پەیوەندیم بە کاربەدەستانی حکومەتی عیراقەوە دڵنیابومەوە کە هەرێم داتا و زانیارییەکان ناداتە حکومەتی عیراق. ئەمەش هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی هاتنی پارەیە بۆ هەرێم.
 وتیشی: ئەو زانیارییانەی کە بەپێی یاساکە پێویستە هەرێم بیداتە بەغدا بریتین لە زانیاری دەربارەی (داهاتی نەوتی، داهاتی نانەوتی) کە دەبێ داخڵی سیستەمی داهاتی عیراق بکرێ، هەروەها ژمارەو ناوو لیستی موچەی فەرمانبەران، داتای فەرمانگە فیدراڵیەکان،...هتد).
ڕونیشیکردەوە:  وادیارە هەرێمی کوردستان پێیوایە تەنها رێکەوتنێکی سیاسی کردوەو ئیتر وەك جاران هیچ کێشەی نابێت و پارەی بۆ دێت. بەڵام دەبێ بزانێ ئەم رێکەوتنە لایەنی تەکنیکی هەیەو بەپێی یاسای بودجە دەبێ داتاو زانیارییەکان بەڕونی بنێردرێن، ئەگەرنا رێکەوتنەکان هیچ سودیان نابێ.
کامەران کەریم