بازرگانێک و چوار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

(0) / اجتماعی


Jun 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

بازرگانێک و چوار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر لە لایەن ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانیەوە دەستگیرکران.
بەپێی  ڕاپۆرتی  زایەڵە، ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند،  هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەپێناو بنبڕکردنی ماددەی هۆشبەرو کۆمەڵگەیەکی تەندروستدا ، لەماوەی دوومانگدا پێنج کەسیان دەستگیرکرد .
باس لەوەشکراوە،  یەکێک لەتۆمەتبارەکان بازرگانەوەو دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ ناحیەی شۆڕشە، چوار کەسەکەی دیکەش بەکارهێنەرن و سیانیان دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن و ئەوی دیکەش دانیشتوی ناحیەی قادرکەرەمە .
ڕونیشکراوەتەوە، سەبارەت بەوماددانەی بەکاریان هێناوە لەجۆری (کریستاڵحەشیشحەبیهۆشبەرن ) تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە بەفەرمانی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەکانی ۲٦ و ٣٠ لەیاسایی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرو کارتێکارە عەقڵیەکان لەهەرێمی کوردستان ژمارە ( ١ ) ساڵی ٢٠٢٠ ڕاگیراون .
کامەران کەریم