ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمان بۆ زایەڵە: داوامان کردووە ڕێگای گوندەکانی ناوچەی تاوەگۆزی قیرتاو بکرێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد، داوامان لەئەنجومەنی وەزیران کردووە سەبارەت بە چاککردن و قیرتاوکردنی ڕێگای گوندەکانی ناوچەی تاوگۆزی .
ڕەمەزان نامیق کەریم سەرۆکی لیژنەی پلان و پرۆژەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ڕێگای گوندەکانی زمناکۆ - مۆرتکە - بانی بۆڵانی تازە
ڕێگای گوندەکانی بانی بۆڵانی تازە - پشتە
ڕێگای گوندەکانی زارێن - پشت قەڵا - سەرشاتەی سەرو وخوارو - کانی ژەنان - گەڕاو - لاوران
ڕێگای گوندی بانی بۆڵانی کۆن
ڕێگای گوندی قەڵپ
ڕێگای گوندی گمە
ڕێگای گوندی بەشی ئەلی
ڕێگای گوندی بێمارۆک
ڕێگای گوندی ( دێ سۆتک ) ،خزمان و دۆستانمان ئاگاداردەکەینەوە کە نەخشەو دەرخستەی پێویست بۆچاککردن و قیرتاو کردنی ئەو ڕێگایانەی سەرەوە ئامادەکراوەو ئاڕاستەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کراوە بەمەبەستی دابینکردن و تەرخانکردنی بودجە بۆ قیرتاوکردنیان .
ناوبراو وتیشی، گوژمەکەی زیاتر لە ( ۸ ) هەشت ملیار دیناری پێویستە .
ئەوەی پێویست بێت بەهەوڵی دڵسۆزان و هەمووان ئەنجام دراوە،ئەوەشی ماوەتەوە هیوادارین ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر ئەو بڕەپارەیە نیشان بدات و بەچاککردنی ئەم ڕێگانە ئاوڕ لەم ناوچانە بداتەوە .
سازدانی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: