بەردەوامی گەڕان بەدوای خواردنی خراپ و ماوە بەسەرچوو  لە سەیدسادق

(0) / / اجتماعی / سەیدسادق زایەڵە خۆراک ماوەبەسەرچوو


Jun 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادقەوە گەران بەدوای خواردنی خراپ و ماوەبەسەرچوو سزادانی سەرپێچیکاران  بەردەوامە .
تەها  ئەحمەد ، لێپرسراوی  ڕاگەیاندنی  قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانی دانیشتووی سنوورەکەمان،  لە درێژەی گەڕان و پشکنینەکانی لیژنەی هاوبەشی قائمقامیەت  لە (٢٣/٥/٢٠٢١ تا١٨/٦/٢٠٢١) توانرا لەو ماوەیەدا (١٦٧) مارکێت و هەفتەبازاڕ و شوێنی کار بەسەر بکرێتەوە ، بەهۆی پشکنینی ئەو شوێنانەوە توانراوە بڕی زیاتر لە(١٩٠٠)هەزار و نۆسەد پارچە خواردن و کەل و پەل و پێداویستی ڕۆژانەی هاوڵاتیان کەماوەی بەکارهێنانیان بەسەرچوو بوو لە لایەن لیژنەوە لە ناوببرێن .
ناوبراو وتیشی، شایانی سوپاسە بڕێکی بەرچاوی ئەو خواردن و کەل و پەلانە لەلایەن مارکێتەکانەوە پێشتر جیاکراونەتەوە و تەسلیم بەلیزنەکە کراون و لەناوبراون.

کامەران کەریم