داواکاریی شێخ نەهرۆ لە دەروێشە کەسنەزانییەکان بۆ دەنگدان بە ئایەتوڵڵا ڕەئیسی

(0) / / کردستان / زایەڵە شێخ نەهرۆ قادری تەریقەت ئایەتوڵڵا ڕەئیسی


Jun 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

شێخی تەریقەتی کەسنەزانی داوا لە دەروێشە کەسنەزانییەکان لە ئێران دەکات بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن و دەنگ بە ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بدەن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شێخ نەهرۆ ڕابەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی ڕایدەگەیەنێت "هەموو دەروێشەکانی کوردستانی ئێران وەک ئەرکێک لەسەر شانیانە کە لە هەڵبژاردنەکانی 28ی مورداد بەشداری بکەن و پشتیوانی لە باشترین کاندید، واتا ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بکەن".
تەریقەتی کەسنەزانی وەک گەورەترین تەریقەتی سوننە خاوەنی چەند سەد هەزار کەس مورید و دەروێشە لە عێراق، ئێران، تورکیا، عەرەبستان، پاکستان، ئەفغانستان و هیندستان و وڵاتانی کەنداوی فارس و لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئێرانیش دەیان هەزار شوێنکەوتەی هەیە.
نووسینگەی سەرەکی ئەم تەریقەتە دەکەوێتە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان.