ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکانی ئێران؛ ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری داهاتوو

(0) / / ایران / زایەڵە ڕەئیسی


Jun 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئیران ئاماری بەرایی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی وڵاتی ڕاگەیاند کە ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بە جیاوازییەکی زۆرەوە لە پێشەوەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جەمال عۆرف ڕایگەیاند تا ئێستای لەگەڵ بێت و بە گوێرەی جیاکردنەوەی دەنگەکان 28 ملیۆن و 600 هەزار کەس لە هەڵبژاردنی خولی سێزدەهەمی سەرۆک کۆماریی  ئێران بەشداریان کردووە و لەم ئامارە 17 ملیۆن و 800 هەزار دەنگدەر دەنگیان بە ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی داوە.
ڕاشیگەیاند: موحسن ڕەزایی 3 ملیۆن و 300 هەزار دەنگی مسۆگەر کردووە و عەبدولناسر هێمەتی 2 ملیۆن و 400 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند کە سەید ئیبراهیم حسێن زادە هاشمی 1 میلۆن دەنگی مسۆگەر کردوە.