ڕۆحانی لەگەڵ ڕەئیسی دیداری کرد

(0) / / ایران / زایەڵە حەسەن ڕۆحانی ئێران سەید ئیبراهیم ڕەئیسی


Jun 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

پاش پیرۆزبایی کردن لە ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وەکوو هەڵبژێردراوی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی، حەسن ڕۆحانی چووە دیدار ناوبراو .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی پیرۆزبایی سەرکەوتنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی خولی سێزدەهەم لە بینای سەرۆکایەتی دادوەریی وڵات لە تاران، لەگەڵ ناوبراو دیداری کرد.
بە گوێرەی هەواڵەکان؛ لەم دیدارەدا دوو لایەن لەسەر بەشداریی بەرچاوی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان و کاریگەرییەکانی لە سەر بەهێزتربوونی کۆماری ئیسلامی گفتوگۆیان کردووە.
ڕۆحانی پێش ئەم دیدارە و لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، بەبێ ناوبردن لە ئایەتوڵڵا ڕەئیسی، پیرۆزبایی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆک کۆماریی کرد.
شیاوی باسە، سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئیران ئاماری بەرایی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی وڵاتی ڕاگەیاند کە ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بە جیاوازییەکی زۆرەوە لە پێشەوەیە.
جەمال عۆرف ڕایگەیاند تا ئێستای لەگەڵ بێت و بە گوێرەی جیاکردنەوەی دەنگەکان 28 ملیۆن و 600 هەزار کەس لە هەڵبژاردنی خولی سێزدەهەمی سەرۆک کۆماریی  ئێران بەشداریان کردووە و لەم ئامارە 17 ملیۆن و 800 هەزار دەنگدەر دەنگیان بە ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی داوە.
ڕاشیگەیاند: موحسن ڕەزایی 3 ملیۆن و 300 هەزار دەنگی مسۆگەر کردووە و عەبدولناسر هێمەتی 2 ملیۆن و 400 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند کە سەید ئیبراهیم حسێن زادە هاشمی 1 میلۆن دەنگی مسۆگەر کردوە.