شاندێکی کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی بێ سەروشوێن بوان لە عێراق سەردانی هەڵەبجە دەکەن
ئەمڕۆ ٢٠٢١/٦/١٩شاندێکی کۆمسیۆنی نێودەوڵەتی بێسەروشوێنبوان لە عێراق ICMP بە سەرۆکایەتی (ئەلیکسەندەر ھۆغ) و (فواز عبد العباس)ی جێگری و شاندی یاوەری سەردانی ھەڵەبجە و مۆنۆمێنتی شەھیدانی ھەڵەبجەیان کرد و تاجەگوڵینەیان لەسەر گۆڕی شەھیدانی ھەڵەبجە دانا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کامەران مستەفا بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند، پێشوازیمان کرد لە وەفدەکە بە ئامادە بوونی (نەوشیروان شەریف) بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی شەھیدان و (ئەدیب لەتیف) بەڕێوەبەری گشتی شەھیدانی سلێمانی و (سەرخێڵ غەفار) بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ھەڵەبجەوە و بەڕێوە بەری کاڕگێری و لێپرسراوی بەشی پەیوەندیە کان وە ڕاگەیاندنی بەڕێوە بەرایەتی گشتیمان.
وتیشی، دوای گەڕان بەناو مۆنۆمێنتی شەھیدانی ھەڵەبجە و ئاشنابوونیان بە مەرگەساتی ھەڵەبجە ، لەناو مۆنۆمێنتی ھەڵەبجە کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش ئەنجامدرا و باس لە ھەوڵەکانی ئەو کۆمسیۆنە بۆ دۆزینەوەی ونبوان و شێوازەکانی گەڕان بەدوای ونبواندا کرا .
ڕونیشیکردەوە، تیایدا بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت وەك نوێنەری وەزارەتی شەھیدان داوایکرد ھەوڵی جدی بدرێت بۆ گەڕان و دۆزینەوەی منداڵانی ونبووی ھەڵەبجە و کوردستان ، داوای لە کۆمسیۆنەکە کرد ھەماھەنگی حکومەتی ھەرێم بن بۆ دۆزینەوەی منداڵانی ونبوو .
وەپاشان لە گەڵ بەڕێزان (ئەدیب لەتیف و سەرخێڵ غەفار ) داوامان کرد کۆمسیۆنەکەیان بەگرنگەوە لە کەیسی منداڵانی ھەڵەبجە بڕوانن و ھاوکاربن بۆ دروستکردنی دوو سەنتەر یەکێکیان بۆ پشکنینی DNA ئەوی دیکەیان سەنتەرێکی دەرونی بۆ گرنگیدان و ھاوکاریکردنی منداڵانی دۆزراوەی ھەڵەبجە .
ئەوەشی خستەڕوو ، لای خۆیەوە (ئەلیکسەندەر) ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ ھاوکاری کردنی حکومەتی ھەرێم بۆ گرتنەبەری ڕێ و شوێنی دروست لە دۆزینەوەی منداڵانی ونبووی ھەڵەبجە .
لەکۆتایدا هێمای بەوەشکرد ، شایەنی باسە وەفدەکە لەگەڵ ھەریەکە لە کۆمەڵەی قوربانیانی ھەڵەبجە و ڕێکخراوی منداڵە ونبوەکاندا کۆبویەوە و لەنێوان ھەردولادا بیروبۆچون ئاڵوگۆڕکرا .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: