لەسنورى سیتەك سەرپێچیکارێك دەستگیر کرا

(0) / اجتماعی


Jun 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

لەسیتەک هاوڵاتیەک بەتۆمەتی زیادەڕۆی لەسەر موڵکی گشتی دەستگیر دەکرێت .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی  پارێزگای  سلێمانی   ڕایگەیاند،  مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك توانیان بە تۆمەتی  سەرپێچیکردن  و زیادەڕۆیی لە موڵکی گشتی دا هاووڵاتیەك لە ناحیەی سیتەك دەستگیر بکەن کە هەستابوو بە تەختکردنی زەوی گشتی و دروستکردنی خانووی تەجاوز .

ڕونیشکراوەتەوە  ،هاوکات دەستگیرا بەسەر (١) ئامێرى حەفارەدا ، پاشان پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار کرایەوەو ڕادەستی یاسا کرا .

کامەران کەریم