ئاسایشی شارەزوور سزادانی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند
(0)
بەتۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەرو کارتێکەرە عەقڵیەکان ئاسایشی شارەزوور سزادانی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە ، ئاسایشی شارەزوور ڕایگەیاند، به شه‌ونخونی هێزه‌كانمان و هاوكاری خه‌ڵكانی دڵسۆزی ناوچه‌كه‌مان و له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته چڕ و به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور ، بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عه‌قڵیه‌كانه‌وه ، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌كانی پێشوودا به فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ر ، هێزه‌كانمان تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی (ڕ . ن . س)ده‌ستگیركرد .
راشیگەیاندووە ، دواتر دۆسیه‌ی بۆ كرایه‌وه و ڕه‌وانه‌ی دادگا كرا ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/2 له به‌رواری (17/6/2021) بڕیاریدا به سزادانی بۆ ماوه‌ی (1)یه‌ك ساڵ به پێی مادده‌ی (30) له یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عه‌قڵیه‌كان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: