وتەبێژی حکوومەت: چاوەڕێین حکوومەتی عێراق ۲۰۰ ملیار دینارەکە ڕەوانە بکات

(0) / کردستان


Jun 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند چاوەڕێین حكومەتی عێراق 200 ملیار دینار رەوانە بكات و ئێمە وەك حكومەت لەگەڵ ئەوەداین موچە بەتەواوی بدرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند ، چاوەڕێین حكومەتی عێراق 200 ملیار دینار رەوانە بكات و بۆ ئەو وردەكاریانەی هەیە بەرچاومان روونبێت، ئەوكات لەئەنجومەنی وەزیران بڕیار پێویست لەوبارەوە دەدەین، ئێمە وەك حكومەت لەگەڵ ئەوەداین مووچە بە تەواوی بدرێت، هەوڵی جدیمان داوە كە مووچە 100٪ دابەش بدرێت. وتیشی، ناتوانین لە ئێستاوە بڕیار بدەین ئەم مانگە چۆن مووچە دابەش دەكرێت، تا وردەكاریی و پێشهاتە داراییەكان تاوتوێ دەكرێن، دوای كۆبوونەوەی لەبارەوە دەكرێت بڕیاری پێویستی لەسەر دەدرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ناردنی بڕە پارەكە لە بەغداوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی بەپێی داهاتی بەردەست پارە بۆمووچە دابین دەكرێت، حكومەت كۆمەڵێك ئیلتیزاماتی لەسەر شانە و تەنها مووچە نییە، بەڵام ئومێد دەكەین لەماوەیەكی نزیكدا گرفتی مووچە چارەسەر بكرێت. کامەران کەریم