ئاراس شێخ جه‌نگى: كه‌ركوك له‌سه‌ر هه‌رێم نییه پێشمه‌رگه بۆ بچێته‌وه
(0)
ئەندامێكى سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ركوك له‌سه‌ر عێراقه خۆ له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان نییه تا پێشمه‌رگه بچێته‌وه ئه‌وشاره، ده‌شڵێت:"له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مجاره‌دا یه‌كێتى كورسیه‌كانى ده‌كاته دوو ئه‌وه‌نده‌ى ئێستاى".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاراس شێخ جه‌نگى ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی له‌میانى به‌شداریكردنى له‌كۆنگره‌ى كۆمه‌ڵه‌ى پێشمه‌رگه دێرینه‌كان‌و له‌میانى پرسیارى ڕۆژنامه‌نوسان له‌باره‌ى چونه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، "پێشمه‌رگه بۆ بچێته‌وه كه‌ركوك، كه‌ركوك خۆ له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان نییه له‌سه‌ر عێراقه". ئه‌وه‌شى وت:"هیچ هێزێكى هاوبه‌ش له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراق نییه، ته‌نها لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش هه‌یه". له‌باره‌ى ڕێكه‌وتنى یه‌كێتى‌و گۆڕانیشه‌وه وتى:"من ئاگام لێى نییه، ئه‌ڵێن گوایه باشه، به‌ڵام ئیشه‌ڵڵا باشتر ئه‌بێت". سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى یه‌كێتى جه‌ختیكرده‌وه، "ئه‌و كورسیانه‌ى هه‌مان ئیشه‌ڵڵا ده‌یكه‌ین به‌دوو ئه‌وه‌نده له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌دا".
تێبينيێك بنێرە: