چوار تۆمەتبار لە چەمچەماڵ دەستگیرکران
لەچەمچەماڵ چوار تۆمەتبار دەستگیرکران کە سەرقاڵی زیادەڕۆیکردن بوون بۆسەر بۆڕی ئاوی چەمچەماڵ.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاند، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، بە چاودێری قائیمقامی چەمچەماڵ و لەلایەن هێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی چەمچەماڵ شەوی ڕابردوو کاتژمێر ١٢ی شەو چوار تۆمەتبار دەستگیرکران کە سەرقاڵی زیادەڕۆیکردن بوون بۆسەر بۆڕی ئاوی چەمچەماڵ، هەر لەو هەڵمەتەدا دەست بەسەر ئۆتۆمبیلێک و مۆلیدەیەکی کارەبایدا گیرا و تۆمەتبارەکانیش بە فەرمانی بەڕێز دادوەر لە بنکەی پۆلیس ڕاگیراون.
ڕونیشکراوەتەوە، وێڕای دەستخۆشیمان بۆ هێزە ئەمنیەکان داوا لەسەرجەم هاوڵاتیان دەکەین لەکاتی بینینی هەر زیادەڕۆییەک فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ئاگادار بکەن بۆئەوەی بەدواداچوونی بۆبکرێت و لێپرسینەوە لەگەڵ زیادەڕۆکارەکان بکەین.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: