گیان لەدەستدانی کەسێک لە ڕووداوی هاتۆچۆ لە ڕێگای کەلار + سلێمانی

(0) / اجتماعی


Jun 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕوداوێکی هاتووچۆ لەسەرشەقامی کەلار + سلێمانی نزیک گوندی تازەدێ ڕویدا و شۆفێری ماتوورسکیلێک گیانی لەدەستدا.
مقەدەمی  ماف پەروەر  عەلی جەمال  قدوری  لێپرسراوی  ڕاگەیاندنی  پۆلیسی   گەرمیان بە   زایەڵەی   ڕاگەیاند، سێ شەمە شەو لەسەرشەقامی کەلار + سلێمانی نزیک گوندی تازەدێ ڕوداوێکی پێکدادان لەنێوان ماتوورسکیلێک و کیا ) یەک ڕویدا لەئەنجامدا شۆفێری ماتوورسکیلەکە کەلەنەتەوەی عەرەبە بەناوی (صالح حسین ضاهر ) لەدایکبووی 1978 دانیشتووی گوندی قولەسوتاو گیانی لەدەستدا .
وتیشی،  لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی هێنراوەتە پزیشکی دادوەری قەزای کەلارو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.
کامەران کەریم