بڕیارێکی نوێی هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان

(0) / کردستان


Jun 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی بڕیارێکی نوێی لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەرکردووە و بەپێی بڕیارەکە "لەکاتی بینینیاندا ئۆتۆمبێلەکان دەستیان بەسەردا دەگیرێت".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەلە بە گوێرەی نووسراوێکی هاتووچۆی سلێمانی، کە واژۆی عەمید فەرەیدوون عومەر، بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیی لەسەرە، ئاماژە بەوە کراوە، ئەو کۆدەی بۆ ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا دروستکراوە بەمەبەستی وەرگرتنی ئامار بۆیان کراوە و بە بەڵگەنامەی رێگەپێدان بۆیان ئەژمار ناکرێت.
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، بوونی ئەو ئۆتۆمبێلانە لەسەر شەقامەکان کارێکی نایاساییە، بۆیە پێویستە لەکاتی بینینیاندا دەستیان بەسەردا بگیرێت.
ئەو نووسراوەی هاتووچۆی سلێمانی لەکاتێکدایە، لە رابردوودا لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان داوا لە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانە کرا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ بکەن بەمەبەستی سەرژمێریی ئۆتۆمبێلەکان.