ئایەتوڵڵا ڕەئیسی چووە دیدار ڕۆحانی؛ ڕەوتی گواستنەوەی دەسەڵات لە ئارادایە

(0) / / ایران / زایەڵە ڕۆحانی ڕەئیسی سەرۆک کۆمار دەسەڵات


Jun 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری هەڵبژێرداو لە پاستۆر لەگەڵ ڕۆحانی دیدار کرد و سەرۆکی نووسینەگەی سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند کە قۆناغی گواستنەوەی دەسەڵات لە سەر ڕەوتێکی مەدەنی و ئەخلاقی و پیشەییانە لە ئارادایە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران چووە دیداری حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار.
جێگری میدیایی و پێوەندییەکانی نووسینگەی سەرۆک کۆماریی ئێران لە توییتێکدا نووسی: ئەمڕۆ (چوارشەممە) سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو بە ئامادەبوون لە پاستۆر چووە دیدار سەرۆک ڕۆحانی.
عەلی ڕەزا موعزی جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە قۆناغی گواستنەوەی دەسەڵات لە سەر ڕەوتێکی مەدەنی و ئەخلاقی و پیشەییانە لە ئارادایە.
 ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە سێزدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران بە مسۆگەر کردنی ١٧ ملیۆن و ٩٢٦ هەزار و ٣٤٥ دەنگ بوو بە سەرۆک کۆمار.
پیشتریش، ڕۆحانی لە سەردان کردنێکی دەسەڵاتی دادوەریی لە گەڵ ئایەتوڵڵا ڕەئیسی دیدار و پیرۆزبایی سەرکەوتنی ناوبراو لە هەڵبژاردنەکانی کرد.