ڕۆژی ناخۆشی هەواڵنێرانی ئێرانی؛ ٢٣ کوژراو و بریندار لە ڕووداوێکی هاتوچۆ

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران نەغەدە هەواڵنێر


Jun 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نەغەدە 2 هەواڵنێری ئێرانی گیانیان لەدەستدا و 21 ی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نەغەدەی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران، گیانلەدەستدان و برینداربوونی 23 هەواڵنێری لێکەوتەوە.
لەم ڕووداوەدا پاسێک لە هەواڵنێرانی ئێران کە بۆ بەسەرکردنەوەی بەنداوی کانی سێو سەردانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای کردبوو، لە نزیک شاری نەغەدە هەڵگەڕا و ٢ کوژراو و ٢١ گیانلەدەستدانی لێکەوتەوە.
"مەهشاد کەریمی" هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی ئیسنا و "ڕەیحانە یاسینی" هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی کوژراوانی ئەم ڕووداوە بوون.
برینداران گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ و پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ئامادەبوونی لە نەخۆشخانە بەدواداچوونی بۆ دۆخی تەندرووستی هەواڵنێرەکان کرد.