ڕێبەری باڵای ئێران ڤاکسینی ناوخۆیی کۆڕۆنا بەکاردێنێت

(0) / / ایران / زایەڵە ڕێبەر ڤاکسین کۆڕۆنا ئێران


Jun 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێبەری باڵای کۆماری  ئیسلامی، ڤاکسینی کۆڕۆنای بەرهەمی ئێران بەکاربێنێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرۆکی ناوەندی زانستە پزیشکییەکانی ئێران ڕایگەیاندووە کە ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە ڕۆژانی داهاتوو ڤاکسێنی کۆرۆنای ئێرانی بەکار دێنێت.
وەزارەتی تەندروستی ئێران موڵەتی بەکارهێنانی ڤاکسێنی کوو بەرەکەتی دەرکردووە کە بەرهەمی ناوخۆی وڵاتە.
بە گوتەی بەرپرسانی تەندروستی ئێران، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی جەخت لە سەر گرنگی بەکارهێنانی ڤاکسێنی ناوخۆیی دەکاتەوە.
بە گوتەی عەلیڕەزا مەرەندی سەرۆکی ناوەندی زانستە پزیشکییەکانی ئێران، ئایەتوڵڵا خامنەیی دوو مەرجی بۆ بەکارهێنانی ڤاکسێنی کۆرۆنا هەبووە؛ یەکەم، وەک کەسێکی ئاسایی ڤاکسێنی بۆ دابین بکرێت و دووەم ئەوەی کە ڤاکسێنەکە دەبێت ئێرانی بێت. هەر بۆیە کاتێک پرۆسەی کوتانی هاووڵاتیانی تەمەن سەرووی 80 ساڵ دەستیپێکرد، بەکارهێنانی ڤاکسێنی بیانی ڕەتکردەوە و چاوەڕوانی ڤاکسێنی ئێرانی مایەوە.