ئاسایشی شارەزوور سزادانی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند
(0)
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزووربەتۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵیەکان سزادانی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی ئاسایشی شارەزوور کە وێنەیەکی بۆ زایەڵە نێردراوە هاتووە، به شه‌ونخونی هێزه‌كانمان و هاوكاری خه‌ڵكانی دڵسۆزی ناوچه‌كه‌مان و له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته چڕ و به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور ، بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عه‌قڵیه‌كانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌كانی پێشوودا به فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ر ، هێزه‌كانمان به كار هێنه‌رێكی مادده‌ی هۆشبه‌ری به‌ناوی (ع . ع . م)ده‌ستگیركرد . ڕونیشکراوەتەوە، دواتر دۆسیه‌ی بۆ كرایه‌وه و ڕه‌وانه‌ی دادگا كرا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ڕێز دادگای كه‌تنی هه‌ڵه‌بجه له به‌رواری (23/6/2021) بڕیاریدا به سزادانی به زیندانی كردن بۆ ماوه‌ی (1)یه‌ك ساڵ به پێی مادده‌ی (30) له یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عه‌قڵیه‌كان. کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: