نووسراوی خەرجکردنی بڕی ۲۰۰ملیار دینار بۆ هەرێم ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کرا

(0) / عراق


Jun 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

 ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران نووسراوی خەرجكردنی بڕی 200 ملیار دینار بۆ هەرێم رەوانەی وەزارەتی دارایی كرد .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر راسپاردەی مستەفا كازمی نووسراوی خەرجكردنی بڕی 200 ملیار دینار بۆ هەرێم رەوانەی وەزارەتی دارایی كرد . بەپێی نووسراوەكە لە 2021/1/1 بۆ 2021/6/1 مانگانە بڕی 200 ملیار دینار وەك پێشینە رەوانەی هەرێم دەكرێت و دواتر پاكتاو دەكرێت . کامەران کەریم