ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی هاوکاری نەخۆشخانەی چارەسەری بریندارانی کیمیایی هەڵەبجە دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە ۆچی نێودەوڵەتی کیمیاباران


Jun 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاشکرایکرد،  لەلایەن ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیەوە کارگەی  ئۆکسجین بۆنەخۆشخانەی چارەسەری کیمیاباران دابین کرا.
د. ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە  بە زایەڵەی ڕاگەیاند،  نەخۆشخانەی چارەسەری بەركەوتوانی چەكی كیمیاییش ئاوەدان دەكەینەوە
سوپاس بۆ رێكخراوی كۆچی نێودەڵەتی كە گارگەی ئۆكسجین بۆ نەخۆشخانەی ناوبراو دابین دەكات.
وتیشی: پرۆپۆزەڵی كارگەكە و پێداویستی نەخۆشخانەكەمان پار ساڵ پێ ڕاگەیاندنن ئێستا ئومێدەكەمان هاتە دی سوپاسی دووبارە بۆ ستافە جوانەكەی رێكخراوی كۆچی نێودەڵەتی كە زۆر لە ئێمە دڵسۆزانەتر هەوڵی سەرخستنی پرۆژەكەیان دا .
ڕاشیگەیاد: نەخۆشخانەی چارەسەری بەركەوتوانی چەكی كیمیایی دەكەینە پڕۆژەیەكی نیشتمانی پایتەختەكەی هەڵەبجە بیت.
کامەران کەریم