حەسەن نەسرۆڵڵا: میدیای دیکتاتۆر و تیرۆریستەکان لەلایەن ئەمریکاوە ناکرێنە ئامانج

(0) / / جهان / زایەڵە نەسروڵڵا سەید حەسەن حزبوڵڵا


Jun 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا، هەوڵی ئەمریکای لە داخستنی ماڵپەڕە ئێرانییەکانی " بەبیانووی بێ بنەما" ئیدانە کرد و ڕایگەیاند میدیای دیکتاتۆرەکان یان تیرۆریستەکان لەلایەن ئەمریکاوە ناکرێنە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حەسەن نەسرۆڵڵا ئەمینداری گشتی حزبۆڵڵا ڕایگەیاند، ئەم کارەی ئەمریکا لەدژی هەندێک لە ماڵپەڕەکان بەڕێکەوت نیە چونکە زۆربەیان ئەو میدیایانە سەر بە بەرەی بەرخۆدان بوون و لەبەرانبەر ڕووداوەکاندا بێدەنگ نەدەبوون؛ سەبارەت بە فیتنە و بابەتە جیاوازەکان هەڵوێستیان دەنواند.
نەسرۆڵڵا وتیشی، لێدوانەکانی ئەمریکا لەمەڕ مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین جگە لە درۆ هیچی دیکە نیە.
ئەمینداری گشتی حزبۆڵڵا لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە لەهەمان کاتدا ئێمە دەبینین کە میدیاکانی ڕژێمە دیکتاتۆرەکان و تەنانەت گرووپە تیرۆریستەکان لەلایەن ئەمریکاوە ناکرێنە ئامانج.