ڕۆژی دوشەممە له سلێمانى كۆبونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ری دەبێت
(0)
ژماره‌یه‌ك پارێزەر، یاساناسان و چالاکوان له سلێمانى وه‌ڵامى بانگه‌وازه‌كه‌ى كه‌سوكارى سزادراوانى بادینان ده‌ده‌نه‌وه دواى ئه‌وه‌ى داوایان كردبوو، هه‌موان بێنه‌سه‌ر خه‌ت و ڕێگرى له‌و پلانه مه‌ترسیداره بكه‌ن كه به‌ڕێوه‌یه دژى گیراوان و سزادراوانى بادینان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، له بانگه‌وازێكدا کەسوکاری زیندانیانی بادینان داوای پشتگیری‌و هاتنەدەنگی هاوڵاتیان‌و ڕێكخراوه ناوخۆیی‌و جیهانیه‌كان ده‌كه‌ن له‌كه‌یسى سزادراوانى بادینان‌و داوایانكردبوو، "بەجدی تر وەرنه‌سەرخەت، بارودۆخی زیندانیان خراپه‌و پلانی مەترسیدار هەیه كە هەموو چالاكوان بەبێ منەتی حوكم دەكرێن".
له‌وه‌ڵامى ئه‌و بانگه‌وازیه‌دا؛ ژماره‌یه‌ك لەپارێزەر و یاساناس و چالاکوانی مەدەنی ڕایده‌گه‌یه‌نن، "به‌ره‌و ئه‌و بانگەوازیه‌ى کەسوکاری سزادراوانی ڕۆژنامەنوسان‌و چالاکوانانی بادینان و لەم سەرو بەندەش کە سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری خانەنشین دەکرێت ده‌چین".
ئاشكرایانكردوه، ڕۆژی دوشەممە 28ى 6ى 2021 کاتژمێر پێنجی ئێوارە لەباخی گشتی گردبونەوەیەک سازدەکەن‌و وتارێکیش بۆ ڕای گشتی‌و ڕۆژنامەنوسان‌و میدیاکان دەخوێننەوە.
باسیان له‌وه‌شكردوه، له‌و وتاره‌ى ڕۆژى دوشەممە‌یاندا جەخت دەکەنەوە له‌سه‌ر، پەلەکردن لەیەکلاییکردنەوەی چارەنوسی سزادراوانی بادینان بەشێوەیەک کە دادپەروانە بێت‌و ھەڵەکانی پێشوو ڕاستبکرێنەوە له‌گه‌ڵ بانگەوازیه‌ك بۆ ڕای گشتی‌و لایەنەکان‌و ئەنجومەنی دادوەری کە بۆ یەکەمجار با پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری بدرێتە کەسێکی بێلایەن‌و شایستە کە جێگای متمانە بێت‌و بتوانێ ئەو بارە ناھەموارەی دەسەڵاتی دادوەری تێیکەوتوە کەمێک ڕاستبکاتەوە.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردوه كه له‌وتاره‌كه‌یاندا سەرکۆنەى یاریکردن بەئاسایش‌و شعوری خەڵک ده‌كه‌ن کە "ماوەیەکە لەسلێمانی چەندین ڕوداوو پێشێلکاری لەلایەن کاربەدەستان‌و دەسەڵاتدارانەوە دوبارەبونەوە، داواکردنی سزادانی تاوانباران‌و پیادەکردنی یاسا بەسەر ھەمواندا وەکو یەک، ھیواخوازین کەسانی خەمخۆری ئەم بوارە بەشداری بەرچاویان ھەبێت".
تێبينيێك بنێرە: