هێزەکانی پۆلیس ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە لە شاخی گوێژە ئاگری کردبووەوە

(0) / کردستان


Jun 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

 مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە دوێنێ لەشاخی گۆیژە ئاگری کردبوەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند ، دوای ئەوەی تۆمەتبارێك لەشاخی گۆیژە ئاگر دەکاتەوەو دواتر شوێنەکە بەجێدەھێڵێت، پاشان لەلایەن چەند هاوڵاتییەكی بەڕێزەوە ئاگرەکە کوژێنرابوەوەو ڕێگریی لە تەشەنەسەندنی کرابو، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنکەکانی سەر بەپۆلیسی سلێمانی ڕاسپارد کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی بەپەلە ئەنجامبدەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی ئەنجامدەری تاوانەکە. ڕونیشکراوەتەوە، سەرئەنجام پاش لێکۆڵینەوەی وردو کۆکردنەوەی زانیاریی و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا شەوی ڕابردوو تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا . هێمابەوەشکراوە، لەئێستادا تۆمەتبار (ی ، ق ،م ) لە دایكبوی 1999 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 342 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە. کامەران کەریم