لاهور شێخ جەنگی لەبارەی هاوپەیمانیی نیوان یەکێتی و گۆڕان ڕوونکردنەوە دەدات

(0) / کردستان


Jun 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

 لاھور شیخ جەنگی لەبارەی ھاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان رونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت، دەستکەوتەکانی بۆ ھاوڵاتیانی ھەرێمە و لە دوای ھەڵبژاردنیش رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان بەردەوام دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی فەیسبوک رایگەیاند، ھاوپەیمانی نێوان یەکێتی و گۆڕان بۆ خەڵکی ھەموو کوردستانە و دەستکەوتەکانی بۆ ھاوڵاتیانی ھەرێمە و لە دوای ھەڵبژاردنیش رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان بەردەوام دەبێت. راشیگەیاند، ھاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان دەکەینە چەتری کۆکردنەوەی ھەموو لایەنە کوردستانییەکان و بە کردار دروشمەکانی ھەڵبژاردن جێبەجێ دەکەین. وتیشی، کلیلی چارەسەری کێشەکانی ھەرێم بەغدادە و ھەرێم بە دوورکەوتنەوەی لە بەغداد کێشەی مووچە و کێشەی تری بۆ دروست بوو. کامەران کەریم