دەستبەسەرکراوێکی بادینان بە حەوت ساڵ زیندانیکردن حکوم درا
(0)
یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بادینان بادینان کە لە ناحیەی شیلادزێ بوو و بەر لە پێنج مانگ لە ناو ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرا رایگەیاندووە، "بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزادراوە."
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قارەمان شکوری زەینەدین، تەمەنی ٢٣ ساڵە و دانیشتووی کۆمەڵگەی سیرێ-یە لە سنووری شیلادزێی پارێزگای دهۆک، پیشەی وێنەگر و ڕۆژنامەنووسی فرییە و خاوەنی خەڵاتی ساڵی ٢٠٢٠ی ‘وەدات بۆ ئازادیی ڕۆژنامەگەریی”ە.
قارەمان، دوایی چوارەمین جارە له دەستگیركردنی، دایکی ، دوو رۆژ لەمەوبەر لە چاکسازی زرکا لە پارێزگای دهۆک سەردانی کردووە و پێی وتووە، "بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزادراوم".
تێبينيێك بنێرە: