لاھور شیخ جه‌نگی: قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ترسیدایه
(0)
لاھور شیخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان لە مەترسی دایە و داوای یەکگرتویی کورد دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگ و گرفتەکان.
بەپێی راپۆرتی زایەڵە، لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی، له په‌خشێكی راسته‌وخۆدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاند، بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ترسیدایه و پێویسته سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان یه‌كگرتو، یه‌كڕیز بن و به‌یه‌كه‌وه بتوانن كاربكه‌ن به‌مه‌به‌ستی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگ و گرفته‌كان.
سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ئاشكرایكرد، هه‌ندێك ده‌نگی نه‌شاز ده‌بیستن له‌به‌غدا كه پۆستی سه‌رۆك كۆمار ئه‌مجاره نادرێته‌وه كورد، به‌ڵام وه‌ك هه‌مو هێزه كوردستانیه‌كان به‌یه‌كده‌نگ دژی ئه‌و ده‌نگه نه‌شازانه ده‌بنه‌وه و شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته بۆ كورد ده‌كه‌ن، له‌ناو كوردیشدا ده‌چنه ململانێوه و شه‌ڕی له‌سه‌رده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی بۆ یه‌كێتی بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێكه‌وتنێك یان لێكتێگه‌یشتنێك بێته ئاراوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پۆسته، ئه‌وكات شتێكی دیكه‌یه.
تێبينيێك بنێرە: