مافى مرۆڤى هه‌رێم: هه‌ندێك بابه‌ت پرسیار له رۆڵى ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر دروست ده‌كات
(0)
ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤى هه‌رێم له رۆژى جیهانى له‌ناوبردنى ماده هۆشبه‌ره‌كان ڕایگه‌یاند، به ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى بازرگانى به ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه كراوه‌و له‌په‌یامه‌كه‌دا ده‌ڵێن هه‌ندێك بابه‌ت پرسیار له رۆڵى ده‌زگا ئه‌منیه‌كان دروست ده‌كات .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤى هه‌رێمدا هاتوه، بەپێی ئامارەکان ڕۆژانه گروپ و بانده‌كانی بازرگانی به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر زیاد ده‌كه‌ن و هیچ ترسێكیان نیه له ده‌ستگیركردن و هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌یان، ته‌نانه‌ت هەندێ جار ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی به‌كارهاتوه بۆ مەبەستی بازرگانی کردن بەمادەی هۆشبەر، وه‌ك بینینمان كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌وه‌ی مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته كردنه بریتیه له جیاوازی ئاماره‌كانی نێوان به‌كارهێنه‌ران و بازرگانه‌كان و ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیر ده‌كرێن له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه ئه‌وه‌ش پرسیار دروست ده‌كا له‌سه‌ر هه‌وڵی هێزه ئه‌منیه‌كان و زیاتر كۆنتڕۆڵ نه‌كردنیان پێویسته ده‌زگا ئه‌منیه‌كان جددی بن و هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه‌و چاوپۆشی له‌هیچ كه‌س نه‌كه‌ن له‌هه‌ر ئاستێك بێت ده‌ستگیریان بكه‌ن، به‌داخه‌وه هه‌ندێ جار ده‌بینین هه‌ندێ ده‌رمانخانه‌ش ڕۆڵیان هه‌بوه له فرۆشتنی هه‌ندێ جۆری مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كان كه به‌پێ ی یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی قه‌ده‌غه بوه و ئه‌وه‌ش ڕێگا خۆشكه‌ربوه بۆ زیاتر ئاڵوده بونی گه‌نجان و به‌كارهێنه‌ران.
له‌په‌یامه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، پێویستە دادگاكان ڕۆڵی گه‌وره ببینن بۆ به‌سزا گه‌یاندنی بازرگانه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان وجیاكردنه‌وه‌ی بازرگانه‌كان و به‌ركارهێنه‌رانی ماده هۆشبه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و مافیا و بازرگانانه ڕزگاریان نه‌بێت له دادگایی كردن و به‌سزا گه‌یاندنیان و به‌هیچ جۆرێك ئاسانكاری نه‌كه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن به ده‌ست وه‌ردانی هیچ كه‌س و حیزب و لایه‌نێك.
تێبينيێك بنێرە: