مەسرور بارزانی: بەردەوام بوونی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە، سەقامگیریی عێراقیش تێک دەدات
(0)
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی کرد بەردەوامبوونی هێرشی تیرۆریستی، لە لایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکان، شكۆ و توانای دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی دەخاتە ژێر پرسیارەوە و سەقامگیریی عێراقیش تێک دەدات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، له زنجیره تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كرد كه سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێریان كرد و جه‌ختیشی كرده‌وه، به‌رده‌وامی ئه‌و هێرشانه شكۆ و توانای حكومه‌تی فیدراڵ ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
له تویته‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی نووسیویه‌تی: "سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەم کە سەرکۆنەی هێرشە ترسنۆکەکەی سەر هەولێریان کرد. بەڵام سەرکۆنەکردن بەس نییە و پێویستە وەڵامی ئەم کارە تێکدەرانەیە بدرێتەوە".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه، "بەردەوامبوونی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە، کە لە لایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکانه‌وه ئەنجام دەدرێن، شكۆ و توانای دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی دەخاتە ژێر پرسیارەوە و سەقامگیریی عێراقیش تێک دەدات".
تێبينيێك بنێرە: