پۆلیسێکی فیدڕاڵی لە هێرشی داعش بۆ کەرکووک کوژرا

(0) / عراق


Jun 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە هێرشێکی داعش بۆ سەر بنکەی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق لە کەرکووک پۆلیسێک گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌ناوچه‌ی ریازی باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك  هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیسی فیدڕاڵی و له‌ئاكامدا پۆلیسێك كوژرا و دووی دیكه‌ش برینداربوون.

ھاوكات هێزە ئەمنییەکانی عێراق، دوو چەكداری داعشیان لە شاری مووسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا دەستگیرکرد، ئەمە لەکاتێکدایە كە دوینێ لە باشووری داقوق لە سنووری پارێزگای کەرکووك 5 پۆلیسی فیدڕاڵی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە تیرۆرکران.