چوار خاوەن مۆلیدەی ئەهلی لە کەلار سزا دەدرێن
/
کردستان
/
زایەڵە
کەلار
مۆلیدەی ئەهلی
بە هۆی کەمتەرخەمی و نزمی ڤۆڵتێ، چوار خاوەن مۆلیدەی ئەهلی لە کەلار سزا دەدرێن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قایمقامیەتی قەزای کەلار ڕایگەیاند، لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار، ئەمشەو هەڵمەتێکی سەردان و پشکنینیان بۆ مۆلیدە ئەهلی یەکانی سنووری قەزای کەلار ئەنجام دا.
ڕونیشیکردەوە، لە ئەنجامی پشکنیان بە هۆی کەمتەرخەمی لە پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان خاوەنی هەردوو مۆلیدەی ژمارە ٨٦ لە گەڕەکی شارەوانی و مۆلیدەی ژمارە ٢٧ لە گەڕەکی کەلار کۆن ، پسوولەی سزادانیان بۆ کراو بە پێی رێنماییەکان سزا دەدرێن.
باسی لەوەشکرد، هاوکات هەر ئەمشەو بە هۆی نزمی ڤۆڵتێ ، خاوەنی هەردوو مۆلیدەی ژمارە ١٠٦ لە گەڕەکی کەلاری نوێ و مۆلیدەی ژمارە ٧٨ لە گەڕەکی شەهیدان ، پسوولەی سزادانیان بۆ کراو بە پێی رێنماییەکان سزا دەدرێن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: