دارایی عێراق: هیچ بڕە پارەیەک لە مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران نابڕین

(0) / / اقتصادی / زایەڵە عێراق دارایی مووچە


Jan 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، هیچ بڕە پارەیەک لە مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2021 لە فەرمانبەرانی عێراق نابڕن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیێندراوێکدا، جەختی کرد: ئەو زانیارییانەی کە باس لە لێبڕینی بڕێکی مووچەی فەرمانبەران دەکەن راست نین و بە "بێبنەما" ناوی دەبات.
لەم ڕاگەیێندراوەدا ئاماژەی بەوە دراوە: ئەو باجەی پێشنیازکراوە لە مووچەی فەرمانبەران ببڕدرێت، رێژەکەی لە پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021 دا دیاریکراوە، بۆیە هەموارکردنی یان هەموارنەکردنی ئەو رێژەیە لە دەسەڵاتی پەرلەمانە دایە.
کۆتایی/.