سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت زیادی كردوه
(0) /
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی پرسیاری چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی له‌باره‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دایه‌وه‌و رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 31 ملیار دۆلار قه‌رزداره و قه‌رزی حكومه‌ت زیادی كردوه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، د. ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانڕایگەیاند ، گۆڕانكاری به‌سه‌ر قه‌رزه‌كاندا هاتووه‌و قه‌رزه‌كانی سه‌ر حكومه‌ت گه‌یشتوونه‌ته 31 ملیار و 637 ملیۆن دۆلار.
وتیشی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌رزی نه‌كردووه، به‌ڵام پاره‌ی پێشه‌كی له كۆمپانیاكانی نه‌وت وه‌رگرتووه، به‌شێكی دیكه‌یشی بریتییه له مووچه پاشه‌كه‌وتكراوی مووچه‌خۆران ئه‌و پاره‌یه‌شی كه حكومه‌ت قه‌رزداره تا 30-3-2021 هه‌ژماركراوه.
د. ئامانج ره‌حیم راشیگه‌یاند ، قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دابه‌زینی به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار‌و به‌شێكی قه‌رزه‌كانیش پاشه‌كه‌وتی مووچه‌خۆرانه كه بڕه‌كه‌ی 12 ملیار دۆلاره، به‌شێكی دیكه‌ی قه‌رزه‌كان په‌یوه‌ندی به قه‌رزی بانكی TBI كه ئه‌ویش نزیكه‌ی چوار ملیار دۆلاره‌و بڕیاره به خشته‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌روه‌ها پابه‌ندییه داراییه‌كانی حكومه‌ت هه‌شت ملیار دۆلار و 703 ملیۆن دۆلاره، به‌شێكیان پاره‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایه و دابینكردنی سووته‌مه‌نییه، به‌شێكیان پاره‌ی بانكه ئه‌هلییه‌كانه، به‌شێكیشی قه‌رزی كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی نه‌وته‌و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به پاره‌ی پێشه‌كی كه وه‌رگیراوه نزیكه‌ی چوار ملیار و 300 ملیۆنه كه له كڕیارانی نه‌وت وه‌رگیراوه.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: