پەرلەمانتارێک داھات و خەرجی نەوت و گرفتەکان لە ساڵی ٢٠٢٠ دا  دەخاتەڕوو

(0) / اقتصادی


Jun 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەپێی  راپۆرتێ زایەڵە  ، عەلی  حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی  کوردستان   ڕایگەیاند ، لە ساڵی ٢٠٢٠ کۆی بەرھەمی نەوتی ھەرێمی کوردستان( ١٦٥ ملیۆن و ٥٩٩ ھەزارو ٦٦١ ھەزار ) بەرمیل بوە.. تێکڕای نرخی نەوتی برێنت بۆ بەرمیلێک ٤١.٧٥ دۆلار و  تێکڕای سۆمۆش ٣٨.٤١٠ دۆلارو بوە
حکومەتی ھەرێم تێکڕای بەرمیلێکی بە ٢٨.١٠٠ فرۆشتوە.
واتە: ١٠ دۆلار کەمتر لە سۆمۆ نەوتی ھەرێم فرۆشراوە.
وتیشی ،  بەھۆی زۆری خەرجی و کرێی بۆری لەم بڕەیەش سافی داھات بۆ ھەر بەرمیلێک ماوەتەوە ١٠ دۆلارەواتە: تەنیا ٣٥٪‏ فرۆشتن وەک داھاتی کۆتایی ئەمەش ئاماژیەکی خراپە، ئەنجامی گرێبەستی خراپ و گەندەڵی ڕێکخراوە.
سەرنجەکان
یەک: پوختەی داھات کە لە نەوتی ٢٠٢٠ دا ماوەتەوە (١.٦٨٨) ملیار دۆلارە، کە ٣٧٪‏ داھاتی نەوت دەکات.

دوو: خەرجی و قازانجی کۆمپانیای نەوتی (١.٧٦٠) ملیار دۆلارە، کە ٣٩٠٣١٪‏ دەکات. ئەم بڕە زۆرە بەو پێیەی نزیکەی ٣٥٪‏ نەوتی کوردستان لە کێڵگەی خورمەڵەیەو پاڵاوگەی کار بەڕێوەی دەبات و کێڵگەیەکی ئامادەبوەو فراوانکردن و پیشخستنی تێداکراوە.
خەرجی تێچونی بەرھەمھێنان پێوستی بە پێداچونەوەیە.
سێ: زۆری کرێی بۆری
دەتواندرا بۆری نەوت لە سنوری کوردستان موڵکی حکومەتی ھەرێم بێت، بەداخەوە ٤٠٪‏ درا بە کۆمپانیای کارو ٦٠٪‏ بە یەک ملیارو ٧٠٠ ملیۆن فرۆشرا بە روسنەفت.. ئێستاش ساڵانە برە پارەیەکی زۆر وەک کرێی بۆری خەرجدەکرێت.

ڕونیشیکردەوە  ،  ھەرچەندە ڕووبەری بۆری نەوتی کوردستان لە سنوری تورکیا زۆر زۆر زیاترە لە کوردستان بەڵام کرێی بۆری لە سنوری ھەرێمی کوردستان دووھێندەی کرێی بۆریە لە تورکیا! کرێی بۆری کوردستان( کارو و ڕوسنەفت) ٦٥٤ ملیۆن دۆلار ،  کە ١٤.٦٪‏ دەکات
چوار: کرێی بۆری بۆ کۆمپانیای وزەی تورکی ٣٠٤ ملیۆن دۆلار، کە ٦.٧٪‏ دەکات پێنج: خەرجی و تێچونەکانی دیکەی وەزارەت ٨٠ ملیۆن دۆلار کە ١.٧٨٪‏ دەکات.
تێبینی:
-حکومەتی ھەرێم بڕی ٦٠ ملیۆن دۆلاری قەرزی تورکیا داوەتەوە  ٢٤ ملیۆن دۆلاریشی بۆ کارەبا خەرجکردوە لە نێو ئەو ٣٧٪‏ ی داھاتەدا ئەژمارمان کردوە. بۆ زیادکردنی داھات بە فرۆشتنی نەوت بە پێشەکی و گۆڕانکاری لە ڕەسیدی کڕیارەکان حکومەت دوو بڕە پارەی وەرگرتوە(٤١٥ ملیۆن دۆلار) و ( ٣٦٥ ملیۆن دۆلار) ئەمە وەک داھاتی نەوت بۆ ٢٠٢٠ ئەژمار ناکرێت و دەچێتە خانەی قەرز .کۆی قەرزاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کڕیارەکانی نەوت لە کۆتایی ٢٠١٩ دا( ٣,٤٤١,٢٩٦ ) سێ ملیارو چوار سەدو چل و یەک ملیۆن و ٢٩٦ ھەزار دۆلار بوە، بەڵام لە کۆتایی ٢٠٢٠ دا بووە بە ( ٤٫٢١٣٫١٥٩)
 واتە: قەرزاری حکومەت بەرامبەر بە کڕیارانی نەوت( ٧٧١ ملیۆن ) دۆلار زیادی کردوە. تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ بڕی ( ٢٩٤ ملیۆن دۆلار)ی پارەی نەوتی ھەرێم لە بانکەکانی لوبنان کۆت و بەندی لەسەرەو ھەرێم ناتوانێت بەکاریبھێنێت.  بڕی ( ٨ ملیۆن و ٢٤٥ ھەزار ) بەرمیل نەوت پاڵێوراوە، بەڵام ھیچ ڕونکردنەوەیەک لە بارەی داھاتەکەی نیە .


کامەران کەریم