دروستبوونی گرفتی هاتووچۆ لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران

(0) / / کردستان / زایەڵە حاجی ئۆمەران


Jul 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە رۆژی چوار شەممەوە سیستەمی هاتووچۆکردنی گەشتیاران لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران پەکیکەوتووە و بەرپرسی پاسپۆرتی حاجی ئۆمەرانیش دەڵێت، سیستەمەکە لە بەغداوە راگیراوە و نەخۆشەکانیش بە ئەستەم دەربازیان دەبێت.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سالار تەحسین، بەرپرسی نیشینگە و پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران بە رووداوی راگەیاند، سیستەمی دەروازە سنوورییەکان بۆ هاتووچۆی گەشتیاران بەستراوەتەوە بە بەغدا و لەگەڵ وەرگرتنی هەر پاسپۆرتێک، دەبێت لەڕێگەی سیستەمەوە لە بەغدا بخوێندرێتەوە و ئەو سیستەمەش لە کاژێر 09:00ی رۆژی چوارشەممەوە پچڕاوە و تاوەکو ئێستا لە کاژێرێکدا دەتوانین تەنها کاری 10 کەس رایی بکەین و وێنەی پاسپۆرتەکان دەگرن و دەینێرنە بەغداو ئەوان پێیان دەڵێنەوە رێگەیان بدرێت یاخود نا.